سەرۆك كۆمار بۆ كۆبوونەوەكەی لەگەڵ سەرۆكی هەرێم دەگەڕێتەوە كوردستان
ئازاد جوندیانی وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به ماڵپه‌ڕی PUKmedia ی ئۆرگانی یه‌كێتی راگه‌یاندووه \"له چه‌ند رۆژی داهاتوودا مام جه‌لال دیدارێكی ده‌بێت له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان\"".
رۆژێك پێش گه‌ڕانه‌وه‌ی تاڵه‌بانی له‌ئه‌ڵمانیاوه بۆ سلێمانی، مه‌سعود بارزانی هه‌رێمی كوردستانی به‌ره‌و وڵاتانی ئه‌وروپا به‌جێهێشت.
ئه‌و سه‌ردانه‌ی بارزانی له‌و كاته‌دا لێكدانه‌وه‌ی جیاوازی بۆ كرا‌و مشتومڕی لێكه‌وته‌وه‌و له‌لایه‌ن هه‌ندێك چاودێره‌وه وا لێكدرایه‌وه كه سه‌ردانه‌كه بۆ شكستهێنانی كۆكردنه‌وه‌ی بارزانی و مالكی یه له‌لایه‌ن تاڵه‌بانی یه‌وه.
تاڵه‌بانی له‌كاتی كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌فدی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌سه‌رۆكایه‌تی نه‌وشیروان مسته‌فا رایگه‌یاند كه پێش گه‌ڕانه‌وه‌ی به ته‌له‌فۆن له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی قسه‌یكردووه.
كۆبونه‌وه‌كه‌ی تاڵه‌بانی و بارزانی له‌كاتێكدایه له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی كۆبونه‌وه، هه‌روه‌ها كۆبونه‌وه‌كه دوای رێككه‌وتنی گۆڕان و یه‌كێتی دێت له‌سه‌ر پێویستی گه‌ڕانه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی ده‌ستور به‌مه‌به‌ستی هه‌مواركردنه‌وه‌ی بۆ په‌رله‌مانی كوردستان."
