گەرمیان.. ١٠ تۆن چەوری ئاژەڵ دەستی بەسەردا دەگیرێت

گەرمیان.. ١٠ تۆن چەوری ئاژەڵ دەستی بەسەردا دەگیرێت
10 ی تشرینی یەكەم/ ئۆكتۆبەر (گوڵان میدیا)- شەوی رابردوو بنکەی سەرتەکی بەمۆ سەر بەبەرێوبەرایەتی پۆلیسی گومرگی گەرمیان دەستیانگرت بەسەر ١٠ تۆن چەوری ئاژەڵ دا.
لەوبارەیەوە پەیامنێرمان پێی راگەیاندین دوای کۆکردنەوەی زانیاری ورد لەلایەن ھێزەکانی پۆلیسی گومرگی گەرمیانەوە لە بوونی ئوتومبێلێکی بارھەڵگر کە بڕی زیاتر لە ١٠ تۆن دووگی ئاژەڵی ھێناوە، لە ھەڵمەتێک دا دەستی بەسەرداگیرا، دوای دەستبەسەراگرتنی دەرکەوت ئەو جۆرە چەوریە تەنیا بۆ دروستکردنی سابوون دەبێت و شیاوی خواردن نیە، ھاوکات لێپرسراوی بنکەی پۆلیسی گومرگی سەرتەکی بەمۆ رایگەیاند: بازرگانەکە ئەو دوگەی بەمەبەستی فرۆشتن بەخاوەن چێشتخانەو خواردنگەکانی پارێزگای سلێمانی ھێناوە.
Top