سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له باڵیۆزی فه‌ره‌نسا له عیراق ده‌كات
له دیدارێكدا ، ره‌وشی په‌نابه‌رانی سوریا له كه‌مپی دۆمیز و ره‌وشی سیاسی عیراق و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا و وڵاتانی دراوسێ خرایه به‌ر باس و هه‌ر دوولا دیدوبۆچوونی خۆیان سه‌باره‌ت به‌و ته‌وه‌رانه خسته‌ڕوو .
باڵیۆزی فه‌ره‌نسا له عیراق باسی سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی بۆ كه‌مپی دۆمیز كرد و سوپاسی سه‌رۆك بارزانی كرد بۆ ئه‌و هاریكارییه‌ی كه پێشكه‌ش به په‌نابه‌رانی سوریا له‌و كه‌مپه ده‌كرێ و رایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی به چاوێكی رێزه‌وه سه‌یری ئه‌و هاریكارییه ده‌كات و هاریكارییهكانیش له ئاستێكی زۆر باشدایه و حكومه‌تی هه‌رێمیش ئه‌ركێكی ته‌واوی سه‌رفكردووه له چاككردنی بار‌و گوزه‌رانی په‌نابه‌رانی ئه‌و كه‌مپه و ئه‌مه شه‌ره‌فێكی گه‌وره‌یه بۆ هه‌رێمی كوردستان كه وه‌ك ئه‌ركێكی مرۆیی بایه‌خ به ره‌وشی په‌نابه‌ران ده‌دات و هیواشی خواست كه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له ئاست ویست و پێداویستی ئه‌و په‌نابه‌رانه بێت به تایبه‌تی كه وه‌رزی زستان خه‌ریكه نزیك ده‌بێته‌وه . سه‌رۆك بارزانی ته‌ئكیدی له‌وه‌كرده‌وه كه ئه‌مه ئه‌ركێكی مرۆیی و نه‌ته‌وه‌ییه و له‌م رووه‌وه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هیچ درێغییه‌ك ناكات و به هه‌موو توانایه‌كیه‌وه هاریكاری په‌نابه‌ره‌كان ده‌كات.
تاوتوێكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و فه‌ره‌نسا ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو ، له‌م رووه‌وه‌ش سه‌رۆك بارزانی رۆڵی فه‌ره‌نسا و ئه‌و پشتیوانیه مێژووییه‌ی گه‌ل و حكومه‌تی فه‌ره‌نسای له پرسی كورد و ئه‌زمونی ئه‌مرۆی كوردستان به‌رزنرخاند و هیوای پێشوه‌چوونی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی خواست و هه‌موو ئاسانكاری و پشتیوانییه‌كی هه‌رێمیش بۆ ئه‌م مه‌به‌سته خسته‌ڕوو .
