دوکان.. وەرگەڕانی ئۆتۆمبیلێکی بارھەڵگر دەبێتەھۆی گیانلەدەستدانی شۆفێرەکەی

دوکان.. وەرگەڕانی ئۆتۆمبیلێکی بارھەڵگر دەبێتەھۆی گیانلەدەستدانی شۆفێرەکەی
10 ی تشرینی یەكەم/ ئۆكتۆبەر (گوڵان میدیا)- لە رووداوێکی ھاتوچۆدا لەسەر رێگای (دوکان-خەلەکان)و لەنزیک ناوچەی پیشەسازی دوکان، ھاوڵاتیەک گیانی لەدەستدا.
لەوبارەیەوە پەیامنێرمان لەو سنورە پێیراگەیاندین رووداوەکە بەھۆی وەرگەرانی ئۆتۆمبیلێکی بارھەڵگرەوە بووە لەسەر رێگای گشتی (دوکان-خەلەکان)و بەھۆی روداوەکەوە شۆفێری بارھەڵگرەکە گیانی لەدەستداوە.
ھاوکات سەرچاوەیەک لە پۆلیسی ھاتوچۆی سنوورەکە ھۆکاری رووداوەکەی گەراندەوە بۆ زۆری رێژەی ئەو گەنمەی کە ئوتۆمبێلەکە باریکردووە کە بووەتەھۆی لەدەستدانی کۆنترۆڵی ئوتۆمبیلەکە.

-كوردسات
Top