3870 حاجی هەرێمى کوردستان گەیشتونە عەرەبستانى سعودیە

3870 حاجی هەرێمى کوردستان گەیشتونە عەرەبستانى سعودیە
10 ی تشرینی یەكەم/ ئۆكتۆبەر (گوڵان میدیا)- حاجی سلام عه‌بدولره‌حمان، به‌رپرسی نیشته‌جێكردنی حاجییانی كوردستان له‌ شاری مه‌ككه‌ راگه‌یاند: كه‌ لە ماوەى دە رۆژى ڕابردوودا ژمارەى حاجیانى هەرێم گەیشتە 3870 حاجى کە لە عەرەبستانى سعودیەدا نیشتەجێن، یەکەم کاروانى حاجیانى هەرێمى کوردستان لە 1/10/2012 بەرەو عەرەبستانى سعودیە بەرێکەوتن ، تاکو ئێستاش گەشتەکان بەشێوەیەکى ڕێکوپێک بەڕێوەدەچن .
لەشارى هەولێر 1175 حاجى له‌گه‌ڵ 33 حاجی كه‌ لە تیمی ته‌ندروستی و شاندی ڕاگەیاندن و حاجیە ئیداریەکان پێکهاتوون گه‌یشتوونه‌ته‌ سعودیه‌و 392 حاجی له‌گه‌ڵ تیمه‌كان له‌ شاری مه‌ككه‌ نیشته‌جێن و ئه‌وانی دیكه‌ له‌ مه‌دینه‌ن.
ژمارەى حاجیانى سلێمانیش لە 1785 حاجى پێکهاتووەو كه‌ تا ئێستا 1212 حاجی گه‌یشتوونه‌ته‌ مه‌كك دهۆکیش 877 حاجین كه‌ 420یان گه‌یشتوونه‌ته‌ مه‌ككه‌و ئه‌وانی دیكه‌ تا ئه‌م ساته‌ وه‌خته‌ له‌ مه‌دینه‌ن.
Top