پرِۆژه یاسای دارستان په‌سه‌ندكراو دوو پرۆژه یاساش خوێندنه‌وه‌یان بۆ كرا‌و ئه‌ندامێكی تازه‌ش سوێندی یاسایی خوارد
سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه كه‌به‌ئاماده‌بوونی سیروان محه‌مه‌د بابان وه‌زیری كشتوكاڵء ئاودێریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رِێوه‌چوو، سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ی خوێنده‌وه كه‌له‌شه‌ش خاڵ پێكهاتبوو، خاڵی یه‌كه‌م بریتی بوو له‌پێشچاوخستنی به‌ئه‌ندام وه‌رگرتنی پاڵێوراء لوقمان سلێمان حه‌سه‌ن كه‌به‌زنجیره ژماره 33ی لیستی گۆرِان ناوی هاتووه له‌جێگای ئه‌ندامی ده‌ست له‌كاركێشاوه ئیسماعیل سه‌عید، خاڵی دووه‌میش بریتی بوو له‌خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می پرِۆژه یاسای سه‌ندوقی داهاته‌كانی نه‌وتء گاز له‌هه‌رێمی كوردستان كه‌له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه پێشكه‌شكراوه، خاڵی سێیه‌میش بریتی بوو له‌خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می پرِۆژه یاسای كۆمپانیای كوردستان بۆ دۆزینه‌وه‌ء وه‌به‌رهێنانی نه‌وت (KEPCO) كه‌له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه پێشكه‌شكراوه، خاڵی چواره‌می به‌رنامه‌ی كاریش بریتی بوو له‌ده‌نگدان له‌سه‌ر پرِۆژه یاسای پاراستنی دارستان له‌هه‌رێمی كوردستان، خاڵی پێنجه‌میش بریتی بوو له‌ده‌نگدان له‌سه‌ر پرِۆژه یاسای سندوقی هاوكاریكردنی نه‌خۆشه‌كانی شێرپه‌نجه‌ء نه‌خۆشیی قورِس، خاڵی شه‌شه‌مء كۆتایی به‌رنامه‌ی كاریش بریتی بوو له‌خستنه‌رِوو ء گفتوگۆكردنی پرِۆژه یاسای رێكخستنی قوتابخانه ئه‌هلیء تایبه‌ته‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان.
به‌پێی خاڵی یه‌كه‌می به‌رنامه‌ی كار، لوقمان سلێمان حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانتاران سوێندی یاسایی خوارد له‌شوێنی ئه‌ندامی ده‌ستله‌كاركێشاوه ئیسماعیل سه‌عید محه‌مه‌د له‌سه‌ر لیستی گۆِران. پاشان به‌رنامه‌كانی تری دانیشتنه‌كه به‌رِێوه‌چوو.
