بۆ له‌نزیكه‌وه ئاگاداربون له‌كێشه‌و گرفته‌كانی بواری ته‌ندروستی، جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌سه‌ركرده‌وه
له‌سه‌ره‌تایی كۆبونه‌وه‌كه وه‌زیری ته‌ندروستی به‌گه‌رمی به‌خێرهاتنی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی كرد بۆسه‌ردانه‌كه‌ی و له‌نزیكه‌وه ئاگاداربون له ره‌وشی ته‌ندروستی و كێشه‌و گرفته‌كانی ئه‌و كه‌رته،
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم رۆڵ و ئه‌ركی وه‌زاره‌تی به‌گرنگ وه‌سف كرد بۆ هاوڵاتیان و ده‌ست خۆشی كرد له هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و له‌باشتركردنی خزمه‌ت گوزاریه‌كانی ته‌ندروستی له‌رێگه‌ی پێشكه‌ش كردنی باشترین خزمه‌ت گوزاری ته‌ندروستی بۆیان داواشی لێ‌كردن به‌رده‌وامی بده‌ن به‌ئه‌ركی سه‌رشانی خۆیان هه‌ڵبستن و پیشه‌ی پزیشكی و خزمه‌ت گوزاریه‌كانی بواری ته‌ندروستی بگه‌یه‌نن به ته‌واوی هاوڵاتیان،
له‌به‌شێكی تری كۆبونه‌وه‌كه جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم ئاماده‌ی و پاڵپشتی ته‌واوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ سه‌رخستنی كه‌رتی ته‌ندروستی نیشاندا، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌شی به‌ئاماده‌بوان راگه‌یاند وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی وه‌زاره‌تێكی خزمه‌ت گوزاره و ده‌بێت به‌هه‌موان هاوكاری بین بۆ سه‌ركه‌وتن و گه‌یاندنی خزمه‌ت گوزاریه‌كانیان.
