وه‌فدێكی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی كرد
یوسف محه‌مه‌د، رێكخه‌ری ژوری توێژینه‌وه‌ی سیاسی و به‌شداربوی كۆبونه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌گه‌ڵ وه‌فدی حكومه‌ت به (سبه‌ی) راگه‌یاند: حكومه‌ت ده‌یه‌وێت راو بۆچونی هێز و لایه‌نه سیاسیه جیاجیاكان بزانێت سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نی دانوستان.
وتیشی: له كۆبونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ وه‌فده‌كه‌ی حكومه‌ت به دور و درێژی بۆچونی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانمان پێ راگه‌یاندن.
وه‌فده‌كه‌ی حكومه‌ت پێكهاتبو، له هه‌ریه‌ك سه‌عد خالد، رێكخه‌ری نێوان حكومه‌ت و په‌رله‌مان و دكتۆر محه‌مه‌د ئیحسان سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی ناوچه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان كه له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له یوسف محه‌مه‌د، رێكخه‌ری ژوری توێژینه‌وه‌ی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی گۆِران و ئارام شێخ محه‌مه‌د، رێكخه‌ری ژوری هه‌ڵبژاردن و جه‌لال جه‌وهه‌ر، رێكخه‌ری ژوری په‌یوه‌ندیه سیاسیه‌كان و حاکم روشدی عەزیز، رێکخەری ژوری یاساییەوە پێشوازیان لێكرا.
