نزیكەی 250 هەزار ئاوارە لە هەرێمی كوردستاندا دەژیێن

 نزیكەی 250 هەزار ئاوارە لە هەرێمی كوردستاندا دەژیێن
9 ی تشرینی یەكەم/ ئۆكتۆبەر (گوڵان میدیا)- بە پێی داتاكانی كۆمیسیاری باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەكگرتووەكان، ئێستاكە نزیكەی 250 هەزار ئاوارە لە هەرێمی كوردستاندا دەژین كە زۆربەیان هیی ناوچەكانی دیكەی عێراقن.

بەرپرسی ناوچەی باكووری عێراقی كۆمیسیاری باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەكگرتووەكان (UNHCR)، (بوشرا هالی پوتا) لە لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەی \"هەولێر\"" ڕایگەیاند كە ژمارەی ئەو ئاوارانەی بە هۆی بارودۆخی ئەمنیی خراپەوە لە ناوچەكانی دیكەی عێراقەوە پەنایان بۆ هەرێمی كوردستان بردووە و تێیدا نیشتەجێن، دەگاتە 38 هەزار خێزان.
كە بەپێی قسەكانی ئەو، ژمارەیان \""زیاتر لە 220 هەزار كەس\""ـە.

(پۆتا) كە ئافرەتێكی بە ڕەچەڵەك پاكستانییە، گوتیشی: \""28 هەزار ئاوارەی سووریا و ئێران و توركیا لە هەرێمی كوردستاندا دەژین و بە هۆكاری جیاواز ڕوویان لە هەرێم كردووە.\"" لەمەڕ ئاوارەكانی سووریایشەوە، گوتی: \""بە هۆی تێكچوونی بارودۆخی ئەو وڵاتە، تا ئێستا 24 هەزار كەس ڕوویان لە هەرێمی كوردستان كردووە كە 9 هەزاریان لە كەمپی دۆمیز نیشتەجێن.\""

ئەو دەڵێ كە لە خزمەتگوزارییەكانی كەمپی دۆمیز ڕازی نین، بەڵام لەگەڵ حكوومەتی هەرێم لە هەماهەنگیدان بۆ خزمەتی زیاتری ئەوان كە پێداویستییە سەرەكییەكانیان بە تەواوەتی بۆ دابین بكرێت. گوتیشی: \""داوامان لە وڵاتان كردووە زیاتر هاوكاریی ئەو ئاوارانە بكەن.\"""
Top