كۆتایی ئەم مانگە ناوی دامەزراوانی سنووری هەولێر ڕادەگەیەنرێت

كۆتایی ئەم مانگە ناوی دامەزراوانی سنووری هەولێر ڕادەگەیەنرێت
9 ی تشرینی یەكەم/ ئۆكتۆبەر (گوڵان میدیا)- بەڕێوەبەری ئاماری پارێزگای هەولێری رایگەیاند، لە كۆتایی ئەم مانگەدا ناوی فەرمانبەرانی حكوومەت بۆ دامەزراندنی ئەمساڵ لە سنووری پارێزگای هەولێر رادەگەیەنرێت؛ بەڵام گوتی كە هێشتا ڕۆژی ڕاگەیاندنەكەیان دیاری نەكردووە.
بەرێوەبەری ئاماری پارێزگای هەولێر، حوسێن كاكل، بۆ ئاژانسی هەواڵی پەیامنێر گوتی \"پشكی هەولێر بۆ دامەزراندنی ئەمساڵ پێنجهەزار و 19 پلەیە و لەو ژمارەیە 8722 پلە بۆ پۆلیس و هەزار و 292پلەی دیكەیش بۆ مامۆستایانە و ئەوی دیكەیش بۆ فەرمانبەرانە بە گشتی.\""
بەڕێوەبەری ئاماری هەولێر گوتیشی \""لە ئەنجامی دابەشكردنی فۆڕمی دامەزراندن بۆ سنووری پارێزگای هەولێر، 96هەزار فۆڕمی دامەزراندن لە لیژنەی دامەزراندنی پارێزگای هەولێر پڕكراونەتەوە 2500 فۆڕمی دیكەیش لە رێگەی وەزارەتەكانەوە پڕكراونەتەوە\"".
لەبارەی راگەیاندنی ناوی فەرمانبەران كاكل دەڵێ \""لە كۆتایی ئەم مانگە ناوی ئەو فەرمانبەرانەی لە سنووری پارێزگای هەولێر دادەمەزرێن رادەگەیەنین، بەڵام رۆژەكەمان دیاری نەكردووە\""."
Top