كەركووك 15 حاڵەتی كۆلێرای لێ سەلمێندراوە

كەركووك 15 حاڵەتی كۆلێرای لێ سەلمێندراوە
9 ی تشرینی یەكەم/ ئۆكتۆبەر (گوڵان میدیا)- وەزیری تەندروستیی عێراق ڕیگەیاند، ئەوەی تاكو ئیستا سەلمێندراوە 15 حاڵەتی كۆلێرا تۆمار كراوە و وەزارەتی تەندروستیی عێراقیش بە مەبەستی بەرگرتن لەو پەتایە پێداویستیی 150 هەزار نەخۆش دەستەبەر دەكات.
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وەزیری تەندروستیی فیدراڵ، د. مەجید حەمەئەمین جەمیل، ئاماژەی بە گرنگی دانی وەزارەتی تەندروستی بە شاری كەركوك و خۆشحالی خۆشی بەوە دەربری كە فەرمانگەی تەندروستی خزمەتی باش بە هاوولاتیانی شارەكە دەكەن.
ئەو گوتی كە ئەوان هیچ حاڵەتێكی توشبوون بە هیچ نەخۆشییەك ناشارنەوە، بە تایبەتی كۆلێرا؛ ڕوونیشی كردەوە كە لە شاری كەركووك توشبوون بە نەخۆشیی سكچوون هەبووە، هۆكارەكەیشی ئاوی دووكانە، چونكە سەرچاوەی ئاوەكەی لەگەڵ شاری سلێمانی ئاوی دووكانە.
وەزیری تەندروستی زیاتر گوتی: \"تاكو ئێستا تەنیا 15 حاڵەت لە رێگەی تاقیگەوە سەرلمێندراوە كە نەخۆشیی كولێرایە. رێژەی ئەو پێداویستیانەی كە وەزارەتی تەندروستیی عێراق بۆ كەركووك دابینی كردووە بە مەبەستی بەرگرتن لە پەتای كولێرا پێداویستیی 150 هەزار نەخۆش دەستەبەر دەكات.\""
ئەم گوتانەی وەزیری تەندروستیی عێراق لە چوارچێوەی سەردانێكیدا بوو بۆ پاریزگای كەركووك كە دوێنێ دووشەممە ئەنجامی دا و تێیدا لەگەڵ فەرمانگەی تەندروستی ئەو شارە كۆ بووەوە و داوای لێكردن هەرچی لە توانایاندا بێت لە هەوڵدا بن بۆ ریگرتن لە بلاوبوونەوەی نەخۆشیی كولێرا و سكچوون."
Top