لە هەرێمی كوردستان 16 بنكەی سەربازیی توركیای لێیە
ئەندامی لیژنەی ئاساییش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق (شوان محەممەد تەها) بە \"هەولێر\""ـی گوت: \""من ئاگاداری ئەوە نیم كە 16 بنكەی سەربازیی توركیا لە عێراق هەبێت و ئەوەی هەیە تەنیا 2 بنكەی سەربازییە لە سنوورەكانی هەرێم و توركیا كە لە سەردەمی ڕژێمی پێشوودا ڕێككەوتن لەسەر مانەوەی ئەو بنكانە كراوە.\""
ئەو ئەندامەی لیژنەی ئاساییش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق، ئەوەیشی ڕوون كردەوە كە حكوومەتی هەرێم هەوڵی زۆری داوە بۆ ئەوەی ئەو بنكانە بگەڕێنرێنەوە ناو خاكی توركیا، بەڵام حكوومەتی توركیا دەڵێت ڕێككەوتنیان لەگەڵ حكوومەتی پێشووی عێراقدا كردووە و هەر لەگەڵ حكوومەتی عێراقیشدا هەڵی دەوەشێننەوە.
(شوان) پێی وایە ئەو شەڕەی كە ئێستا بۆ لابردنی ئەو بنكانە دەكرێت، شەڕی وڵاتانی دیكەیە كە عێراق دەیكات."
