له دانیشتنی ئه‌مرۆی په‌رله‌ماندا خوێندنه‌وه‌ی 1 بۆ 4 پڕۆژه یاسا كرا‌و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانیش په‌سندكرا
سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ی خوێنده‌وه كه‌پێكهاتبوو له‌دوو به‌ش، به‌شی یه‌كه‌می دانیشتنه‌كه سه‌عات 11ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ده‌ستیپێكرد، بریتی بوو له‌شه‌ش خاڵ، خاڵی یه‌كه‌می به‌رنامه‌ی كار بریتی بوو له‌خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می پاراستنی به‌رهه‌می خۆماڵی له‌هه‌رێمی كوردستان كه‌له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه پێشكه‌شكرابوو، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ته‌نیا كۆنووسی دانیشتنه‌كه نێردرابوو بۆ په‌رله‌مان، بۆیه سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئه‌م خاڵه‌ی له‌به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ئه‌مڕۆ لادا، خاڵه‌كانی (2و 3و 4و 5)ی به‌رنامه‌ی كاریش بریتی بوون له‌خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می ئه‌م پڕۆژه یاسایانه (هه‌مواركردنی یاسای نۆیه‌می ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ژماره (3)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو كه‌له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه پێشكه‌شكراوه، پرۆژه یاسای زمانه فه‌رمییه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان كه‌له‌لایه‌ن ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه‌وه پێشكه‌شكراوه، پرۆژه یاسای پاراستنی مافی منداڵ له‌هه‌رێمی كوردستان كه‌له‌لایه‌ن ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه‌وه پێشكه‌شكراوه، پرۆژه یاسای پاراستنی پیرۆزییه ئاینییه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان كه‌له‌لایه‌ن ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه‌وه پێشكه‌شكراوه)، خاڵی شهشهمو كۆتاییش بریتی بوو له‌خستنه‌ڕووی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌ندامی په‌رله‌مان به‌ڕێز (ئیسماعیل سه‌عید محه‌مه‌د) لهئهندامیهتیی په‌رله‌مان.
پاشان به‌پێی خاڵه‌كانی دووهمو سێیهمو چوارهمو پێنجه‌می به‌رنامه‌ی كار، سه‌رۆكی په‌رله‌مان داوای له‌لیژنه‌ی یاسایی كرد بێته شوێنی تایبه‌ت بۆ خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می ئه‌و پڕۆژه یاسایانه‌ی كهلهخاڵهكانی (2و 3و 4و 5)دا هاتوون بۆئه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانیش ئاراسته‌ی لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كانی بكات.
دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ ئه‌و پڕۆژه یاسایانه كرا، ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان كران‌و سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش ئاراسته‌ی لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كانی كردن به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنیان.
به‌پێی خاڵی شه‌شه‌می به‌رنامه‌ی كاریش كه‌بریتی بوو له‌خستنه‌ڕووی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌ندامی په‌رله‌مان به‌ڕێز (ئیسماعیل سه‌عید محه‌مه‌د) لهئهندامیهتیی په‌رله‌مان، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی یاساییه‌وه ده‌قی نووسراوی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه خوێندرایه‌وه‌و تیایدا هۆكاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه دیاریكرابوو كه‌به‌هۆی باری ته‌ندروستییه‌وه بووه، بۆیه ئه‌م داوایه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه خرایه ده‌نگدانه‌وه‌و به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی په‌سندكرا.
به‌مجۆره سه‌رۆكی په‌رله‌مان كۆتایی به‌به‌شی یه‌كه‌می دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ هێناو بڕیاریشه سه‌عات 5ی ئێواره به‌شی دووه‌می دانیشتنه‌كه به‌ڕێوه‌بچێت.
