فه‌لاح مسته‌فا: ده‌خوازین زیاتر سوود له ئه‌زموونی فه‌ره‌نسا وه‌ربگرین
له‌دیدارێكدا باس له په‌یوه‌ندییه مێژووییه‌كانی نێوان فه‌ڕه‌نسا و هه‌رێمی كوردستان كرا، هاوكات باس له قۆناغی ئه‌مڕۆو ئه‌و ده‌رفه‌تانه كرا كه كۆمپانیا فه‌ڕه‌نسیه‌كان له بواری بووژانه‌وه‌و كه‌ره‌ته جیاجیاكان ده‌توانن سوودی لێ ببینن.
فه‌لاح مسته‌فا ویستی هه‌رێمی كوردستانی خسته‌ڕوو بۆ په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندیه‌كان و سوود وه‌رگرتن له ئه‌زموون و شاره‌زایی وڵاتی فه‌ڕه‌نسا بۆ به‌شداری كردنیان له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و پێشخستنی ئه‌و بوارانه‌ی هه‌رێمی كوردستان پێویستی پێ هه‌یه.
به‌ڕێزیان تیشكی خسته سه‌ر ئاستی په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ دونیای ده‌ره‌وه به تایبه‌ت وڵاتانی دراوسێ، له‌م باره‌یه‌وه گووتی په‌یوه‌ندیه‌كانمان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووری عیراقی فیدراڵه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فیدڕاڵ. ئێستاش 26 وڵات نوێنه‌رایه‌تیان له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه.
باڵیۆزی فه‌ره‌نسی له به‌غدا خۆشحاڵی خۆی بۆ ئه‌م سه‌ردانه نیشاندا و تیشكی خسته په‌یوه‌ندییه‌كانی فه‌ره‌نسا و هه‌رێمی كوردستان و بوونی كونسوڵگه‌ری گشتی وڵاته‌كه‌ی له هه‌ولێر به نیشانه‌ی بایه‌خدانی فه‌ره‌نسا به په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان له بواری سیاسی، ئابووری ، كه‌لتوری ، په‌روه‌رده‌یی له قه‌ڵه‌مدا. هه‌روا گووتی ئێمه هانی كۆمپانیا فه‌ره‌نسییه‌كان ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بێن له هه‌رێمی كوردستان سه‌رمایه‌گوزاری و وه‌به‌رهێنان بكه‌ن.
ره‌وشی سوریا‌و كاریگه‌ری ئه‌و قه‌یرانه له‌سه‌ر خۆرهه‌ڵاتی ناوین ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداری نێوان به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و باڵیۆزی فه‌ڕه‌نسا له عیراق بوو، له‌م رووه‌وه فه‌لاح مسته‌فا ئاماژه‌ی به بوونی نزیكه‌ی 30 هه‌زار په‌ناهه‌نده‌ی ئه‌و وڵاته له هه‌رێم كرد‌و هیوای خواست كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له ئاست ویست و پێداویستی ئه‌و په‌ناهه‌ندانه بن به تایبه‌ت كه وه‌رزی زستان خه‌ریكه نزیك ده‌بێته‌وه.
له‌كۆتایدا، هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر بایه‌خی به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندیه دوولایه‌نه‌كان كرده‌وه به مه‌به‌ستی سوود و به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولا.
