ژمارەی سكچون و رشانه‌وه له رانیه گه‌یشته 245 كه‌س
د . ئه‌حمه‌د نیهاد، به‌رێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی رانیه، به (سبه‌ی) راگه‌یاند: له‌شاری رانیه 6 كه‌س گومانی نه‌خۆشی كۆلێرای لێده‌كرا، دوای ئه‌وه‌ی جۆری پشكنینهكهمان بۆسلێمانی به‌ڕێكرد، هیچیان نه‌خۆشی كۆلێرای له‌گه‌ڵ نه‌بو.
ناوبراو وتیشی، له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردودا له‌شاری رانیه 245 كه‌س توشی سكچون و رشانه‌وه بون و پشكنینی هیچیان له‌مانه‌ش ده‌رنه‌كه‌وتوه كه نه‌خۆشی كۆلێرابن.
به‌رێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی رانیه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌ماوه‌ی دو رۆژی رابردودا دو كه‌سمان هه‌بو، كه به‌هۆی نه‌خۆشی تره‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه ،به‌ڵام نه‌خۆشی كۆلێرایان له‌گه‌ڵ نه‌بوه، به‌ڵكوو به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
