له رێگه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانیه‌وه، سه‌رۆكی بارزانی گه‌یشته‌وه هه‌رێمی كوردستان
كه‌مێك به‌ر له ئێستا، به‌رِێز مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌رِێگه‌ی فرِۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی شاری سلێمانی گه‌یشته‌وه هه‌رێمی كوردستان و برِیاره چاوی به جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌ركۆك كۆماری عێراق بكه‌وێ.
سه‌رۆك بارزانی، له 16/9/2012 به سه‌ردانێكی فه‌رمی بۆ چه‌ند وڵاتێكی ئه‌وروپا و به‌شداریكردن له چه‌ند كۆنگره‌یه‌ك، له رێكه‌ی فرِۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه كوردستانی جێهێشت و كه‌مێك به‌ر له ئێستا گه‌رِایه‌وه.
