پێش كۆتایی ئه‌مساڵ، پڕۆژه‌ی دووه‌می ئاوی (دوكان – سلێمانی) ته‌واو ده‌بێت
سه‌باره‌ت به‌واده‌و كاتی ته‌واوبوونی هێڵی دووه‌می ئاوی دوكان-سلێمانی، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی سلێمانی وتی:\""پێش هاتنی ساڵی نوێ پڕۆژه‌كه ته‌واو ده‌بێت\""
له‌درێژه‌ی وته‌كانیدا، (فه‌رهاد محه‌مه‌د) ئاماژه‌ی به‌پیسبوونی ئاوی سلێمانی كرد‌و بۆچونی وابوو پیسبوونی ئاو ته‌نها په‌یوه‌ندی بهبهڕێوهبهرایهتییهكهیانهوه نیه، به‌ڵكو زۆر جار هاوڵاتیان لهپاكڕاگرتنی ئاو‌و تانكی ماڵه‌كانیان كه‌مته‌رخه‌من.
سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌و چاره‌سه‌ری نوێش بۆ ڕێگه‌گرتن له‌دووباره‌بوونه‌وه‌ی پیسبوونی ئاوی خواردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی سلێمانی باسی له‌وه‌كرد، لای خۆیانه‌وه داواكارییان ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی ههرێمو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كردووه، كێشه‌ی ئاوه‌ڕۆی شارۆچكه‌ی دوكان چاره‌سه‌ر بكرێت‌و نه‌ڕژێته ئاوی دوكانه‌وه، كه سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كییه له‌دابینكردنی ئاوی خواردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان.
-NNA"
