مەلا حەمدی سەلەفی زانای گەورەی ئیسلامی كۆچی دوایی كرد

مەلا حەمدی سەلەفی زانای گەورەی ئیسلامی كۆچی دوایی كرد
فۆتۆ: كەمال ئاكرەیی

4 ی تشرینی یەكەم/ ئۆكتۆبەر (گوڵان میدیا)- مەلا حەمدی سەلەفی، دوای ماوەیەك ململانێ لەگەڵ نەخۆشی، ئەمرۆ لە شاری دهۆك كۆچی دوایی كرد.
كەسێكی نزیك لە مەلا حەمدی بە (گوڵان میدیا) ی گوت: كەمێك بەر لە ئێستا، مەلا حەمدی عەبدولمەجید سەلەفی، زانای گەورەی ئیسلامی جیهانی و هاوڕێی دێرینی بارزانی نەمر لە نەخۆشخانەیەكی شاری دهۆك كۆچی دوایی كرد.
مەلا حەمدی بە یەكێك لە زانا هەرە گەورەكانی زانستە ئیسلامیەكان دادەنرێت لە هەموو جیهان، بە سەدان پەرتوكی دانراو و لێكۆڵینەوەی تایبەتی خۆی هەیە بەهەردوو زمانی كوردی و عەرەبی، لە جیهانی ئیسلامیدا بەكەسێكی ناوازە و دەگمەن دادەنرێت.
مەلا حەمدی سەلەفی لە بنەڕەتدا خەڵكی رۆژئاوای كوردستانە، لەشەستەكانی سەدەی رابردووەوە پەیوەندی بە بارزانیەوە كردوە و لەو كاتەوە بارزانی نەمر وەك هاوڕێیەكی نزیكی خۆی مامەڵەی لەگەڵ كردووە، لەهەندێك ساتەكانی شۆڕشدا ئەمین سڕی شۆڕش بووە.
سەلەفی لەشاری سەرسنگ دەژیا، كتێبخانەكەی بە یەكێك لە كتێبخانە ناوازەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دادەنرێت، كە بەسەدان پەرتووكی نوسراوی دەستی تێدایە كە زۆربەیان تەنها یەك دانەی ماوە ئەویش لەلای ئەوان بووە.
حەمدی عەبدولمەجید سەلەفی، دوای ئەوەی بەهۆی بەشداری كردنی لە شۆڕشی ئەیلوول لەچەند شوێنێكی لاشەی پلاتینی بۆ داندرابوو، لەساڵەكانی دوایی تەمەنیدا بەدەست ئازارەكانیەوە دەیناڵاند و بەهۆی چەند نەخۆشیەكی ترەوە، ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەیەكی شاری دهۆك كۆچی دوایی كرد.

كوردۆ شابان
Top