د.شاهۆ وازی لە گۆڕان هێنا
به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست (ئێن ئاڕ تی) كه‌وتووه ئێواره‌ی دوێنێ چوارشه‌ممه، د.شاهۆ سه‌عید ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له وته‌بێژی فه‌رمی گۆڕان پێشكه‌ش به نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌كه كردووه.
ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی شاهۆ سه‌عید دوای ئه‌وه دێت كه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاشكرا‌و نهێنی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی یهكێتیو پارتیدا ئه‌نجامدا كه تێیدا هه‌ڵسوڕاوه گه‌نجه‌كانی نێو بزووتنه‌وه‌كه به‌شداریی پێنه‌كران له‌و كۆبوونه‌وانه‌دا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كه نه‌یویست ناوی ئاشكرابكرێت به ماڵپه‌ڕی \""ئێن ئارتی\"" راگه‌یاند د.شاهۆ سه‌عید خۆی نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی راده‌ستی نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كردووه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد له‌كاتی راده‌ستكردنی نامه‌ی دهستلهكاركێشانهوهكهدا د.شاهۆ سه‌عید به نه‌وشیروان مسته‌فای راگه‌یاندووه كه \""وته‌بێژی كارتۆنی قبوڵناكه‌م و ئه‌و پۆسته بده به یه‌كێك له‌وانه‌ی به‌شداری كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی گۆڕانیان كردووه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و پارتی\"".
ماڵپه‌ڕی \""ئێن ئارتی\"" چه‌ندین جار په‌یوه‌ندی به د.شاهۆ سه‌عیده‌وه كرد به‌ڵام وه‌ڵامی په‌یوه‌ندییه‌كانی نه‌دایه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌كان ئه‌و به‌رپرسانه‌ی گۆڕان به‌رێوه‌یان برد كه پێشتر به‌شێك بوون له‌سه‌ركردایه‌تی یهكێتیو هه‌ڵسوراوه گه‌نجه‌كان له كۆبوونه‌وه‌كاندا ئاماده نه‌بوون، به تایبه‌تی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی تاڵه‌بانی و نه‌وشیروان مستهفاو كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سێشه‌ممه‌ی پارتی‌و گۆڕان له هه‌ولێر.
به پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست (ئێن ئاڕ تی) كه‌وتووه، پاش ئه‌و كۆبوونه‌وانه به‌شێك له هه‌ڵسووڕاوه گه‌نجه‌كانی نێو بزووتنه‌وه‌كه نیگه‌ران بوون.
له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیانه‌دا د.زانا ره‌ئوف هه‌ڵسوڕاوی گۆڕان و به‌رپرسی پیشووی بازنه‌ی سلێمانی گۆڕان له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك چوارشه‌ممه نوسوویبووی \""کۆبونەوەی گۆڕان و پارتی جارێکی تر پرۆسەی سیاسی و پرسی دەستور و سیستەمی حوکمڕانی گێڕایەوە بۆ خاڵی سفر....لە بری ئومێد، بێ ئومێدی...لە بری دەستکەوت، بێ هودەیی لێهاتە دی\"".
ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی شاهۆ سه‌عید، هاوكاته له‌گه‌ڵ كاردانه‌وه‌كانی ئه‌و كۆبونهوهكانه، كه وه‌كو وته‌بێژ لێدوانی بۆ راگه‌یاندنه‌كان نه‌داوه، به‌ڵكو زۆرجار محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی گۆڕان و جه‌لال جه‌وهه‌ر رێكخه‌ری ژووری په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌كانی لێدوانی داوه بۆ راگه‌یاندنه‌كان.
-NRT"
