سه‌رۆكی هه‌رێم له‌گه‌ڵ چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی ئه‌كه‌په كۆبۆوه
دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم له 29 ئه‌یلول سه‌ردانی توركیای كرد و هه‌ر له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا به‌شداری كۆنگره‌ی چواره‌می ئاكه‌په‌ی كرد و چه‌ندین دیداری له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای توركیا سازكرد، هه‌ر له درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری پێشوی كوردی ناو ئه‌كه‌په كۆبۆوه.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا په‌رله‌مانتاری پێشووی ئه‌رزه‌روم عه‌بدولئیلا فورات، جێگری پێشووی سه‌رۆكی گشتی ئاكه‌په ده‌نگیر میر محه‌ممه‌د فورات و سه‌رۆكی پێشووی سه‌ندیكای مه‌زڵوم ده‌ر و په‌رله‌مانتاری پیشووی ئامه‌د عه‌بدولره‌حمان كورد به‌شداربوون و ماوه‌ی كاتژمێرێكی خایاندووه.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه ره‌وشی دۆزی كورد له توركیا و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد له‌و وڵاته له رێگای ئاشتیانه نرخێنرا، له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆچوون و هه‌ڵوێستی خۆی به ئاماده‌بووانی راگه‌یاند.
