یه‌كێتى: زه‌حمه‌ته ئێستا له‌گه‌ڵ گۆڕان یهكبگرينهوه...
ئازاد جندیانی له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ رادیۆی نه‌وا له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری یه‌كگرتنه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ گۆڕان وتی \"نه شتی وا باس كراوه و نه قسه‌شی لێكراوه و له راستیدا ئێمه دوو حزبی جیاوازین، شێوازی كاركردنمان له‌ناو خه‌ڵكدا ، له بیركردنه‌وه‌مان و ئایدۆلۆژیا و دنیا بینینمان زۆر له‌یه‌كتر جیاوازه ، به‌ڵام شتی هاوبه‌شمان هه‌یه هه‌ر چۆن له‌گه‌ڵ برایانی پارتی و یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ و بزوتنه‌وه سۆسیالست و ئه‌وانه‌شدا شتی شتی هاوبه‌شی نه‌ته‌وه‌یی و كوردستانی و عێراقیمان هه‌یه\"".
رونیشیكرده‌وه \""هه‌بوونی شتی هاوبه‌ش هه‌بوونی یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ندێك بیروبۆچوون مانای یه‌كگرتنه‌وه‌ی دوو حزب نیه من پێ‌و وایه ئه‌م نه له ئه‌جێندای كاركردنی گۆڕاندا هه‌یه نه له هی ئێمه‌شدا هه‌یه، ناشتوانم بۆ ئایندهی دوور قسه بكه‌م و بڵێم ئه‌مه به‌م شێوه‌یه ده‌بێت ئایندهی دوور ره‌نگه زۆر شت فه‌رزبكات\"".
جندیانی له‌باره‌ی ئاماده‌نه‌بوونی \""به‌رهه‌م ساڵح\"" جێگری سكرتێی گشتی یه‌كێتی له كۆبونه‌وه‌كه‌ی ده‌باشان له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان وتی \""ئه‌وه هه‌ڵه‌یه‌كی فه‌نی بووه\""."
