بەرنامەی چاکسازی و کێشەکانی هەرێم و بەغدا سەردێڕی دانیشتنەکە بوون
دوێنێیش وەفدێكی بزووتنەوەی گۆڕان سەردانی پارتیی دیموكراتی كوردستانیان كرد و دوای چەند كاتژمێرێك كۆبوونەوە لەسەر چەند پرسێكی گرنگی ناوخۆیی و عێراقی و ناوچەكه بۆچوونەكانیان ئاڵوگۆر كرد.
ئەندامی وەفدی بەشداربووی بزوتنەوەی گۆڕان (جەلال جەوهەر) بە ئیجابی باسی لە كۆبوونەوەكەیان لەگەڵ پارتیی دیموكراتی كوردستان كرد و گوتی \"لەو كۆبوونەوەیهدا ئاڵوگۆڕی بیروبۆچوونمان سەبارەت بە هەموو پرسەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق كرد.\""
(جەلال جەوهەر) هەروەها گوتیشی: \""هەردوولا هاوڕابووین لەسەر ئەوەی كە ستراتیژییەكی هاوبەشمان لەسەر ئەو پرسانەی كە تایبەتن بە هەرێم و عێراق و ناوچەكەیش بەتایبەت مەسەلە نیشتمانیەكان هەبێت\"".
ئەو ئەندامەی وەفدی بزوتنەوەی گۆران كە لە كۆبوونەوەكەی نێوان(نەوشیروان مستەفا) و (جەلال تاڵەبانی)ـیشدا بەشدار بوو بە ڕۆژنامەی \""هەولێر\""ـی ڕاگهیاند: \""هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر ئەوەی كە بەرنامەیەكی تایبەتیمان هەبێت بۆ ئەو پرسانەی كە پێوەندییان بە مەسەلەی ئیسلاحی سیاسیی كوردستان و كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداوە هەیە و بەپێی ئەو بەرنامەیەیش كار بكەین، بۆ ئەوەی لەو ڕێگەیەوە كار بۆ وەدی هێنانی كار و بەرنامەی سیاسی بكەین و بە هەموو لایەكیش هەوڵی ڕووبەڕووبوونەوەی كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا بدەین.\""
(جەلال جەوهەر) هەروەها گوتیشی: \""ئێمە تەنیا لە گەڵ لایەنی دەستەڵات كۆ نابینەوە و لە داهاتوویشدا لەگەڵ لایەنەكانی دیكەی ئۆپۆزیسیۆن و لایەنەكانی دیكەی بەشداربووی پەڕلەمانی عێراق و پەڕلەمانی كوردستانیش كۆ دەبینەوە بۆ ئاڵوگۆڕكردنی بیر و بۆچوونەكانمان و قسەكردن لە سەر ئەو پرسانەی كە تایبەت بە هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكەیشن.\""
گوتەبێژی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان (ئازاد جوندیانی)ـیش بە \""هەولێر\""ـی گوت \""یەكێتی نیشتمانیی كوردستان پێشوازیی هەرجۆرە كۆبوونەوەیەك دەكەین بۆ نزیكبوونەوەی هێزە كوردستانییەكان.\""
(ئازاد جوندیانی) گوتیشی \""ئێمە لە چوارچێوەی ئەو هاوپەیمانیەتەی كە لەگەڵ پارتیی دیموكراتی كوردستاندا هەمانە دەمێكە لەسەر ئەوە ڕێك كەوتووین كە هەرلایەك پێی كرا پێكەوە بێت یان بە تەنیا لەگەڵ لایەنەكانی ئۆپۆزیسیۆن بە بزوتنەوەی گۆرانیشەوە كۆ ببینەوە و بیروڕا بگۆڕینەوە، بۆ ئەوەی هەموولایەك ڕابكێشین بۆ دورست كردنی ڕێككەوتنێكی نیشتمانی و كوردستانیانە.\""
گوتەبێژی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان گوتیشی كە كۆبوونەوە و لێك تێگەیشتن لە سەر هەر خاڵێك ببێت كارێكی باشە، چونكە تاكو هێزە كوردستانیەكان یەكبن و بۆچوونەكانیان نزیك بێتەوە و ئەو هاوئاهەنگییە زۆرتر بێت كاریگەری لەسەر دروستبوونی ئەو تەوافوقە وەتەنییە دەبێت لەسەر كەیسە جیاجیاكان لە هەرێمی كوردستاندا پێویستە هەبێت، بۆ ئەوەی ئەو شتانەی كە ڕەهەندی نیشتمانییه پێكەوە بین و پێكەوە بەرگری لە مافەكانی میللەتەكەمان بكەین.
ئەندامانی بەشداربووی شاندەكەی پارتیی دیموكراتی كوردستان هەریەك لە جێگری سەرۆكی پارتیی دیموكراتی كوردستان (نێچیرڤان بارزانی) سكرتێری مەكتەبی سیاسی (فازڵ میرانی) و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی (ئازاد بەرواری) و (جەعفەر ئیمنكی) بوون.
وەفدی بزووتنەوەی (گۆڕان)ـیش هەریەك لە (مستەفای سەید قادر، جەلال جەوهەر، عوسمان حاجی مەحمود، قادری حاجی عەلی) بوون."
