131 ته‌ن به‌روبوومى ئاژه‌ڵ ره‌وانه‌ى ئێران ده‌كرێته‌وه
د.عوسمان مسته‌فا، به‌رپرسی هۆبه‌ى كه‌ره‌نتینه‌ى ڤێتێرنه‌رى سنوورى نێوده‌وڵه‌تى په‌روێزخان به (رووداو)ى رایگه‌یاند \"له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه تاوه‌كو كۆتایی مانگى ئه‌یلوول له كۆمارى ئیسلامی ئێرانه‌وه 176 بار به‌روبوومى ئاژه‌ڵى له سنوورى نێوده‌وڵه‌تى په‌روێزخانه‌وه هاورده‌ى خاكى هه‌رێمى كوردستان كراوه، كه له‌و ژماره‌یه زیاتر له 723 ته‌ن ماسى‌و 1274 ته‌ن هێلكه‌ى خواردن‌و 226 ته‌ن به‌روببوومى گۆشتى مریشك‌و زیاتر له 10 ته‌ن گۆشتى سوور‌و 500 كیلۆ ماسى رۆبیان بوون\"".
د.عوسمان گوتی \""بۆ پشكنینی ئه‌و به‌روبوومانه‌ى هاورده ده‌كرێن بڕى 1127 نموونه‌مان بۆ پشكنین وه‌رگرتووه، له‌و ژماره‌یه‌ش ده‌ركه‌وت كه 93 نموونه‌یان شیاونه‌بوون‌و 1034 نموونه‌یان شیاو بووه، هه‌ربۆیه به‌هۆى نه‌شیاوییانه‌وه زیاتر له 131 ته‌ن به‌روبوومى ئاژه‌ڵى جۆراوجۆر گه‌ڕێندرایه‌وه بۆ ئێران\"".
ئه‌و خۆراكانه‌ى گه‌ڕێندرابوونه‌وه بۆ ئێران، 30 ته‌ن ماسى، 82 ته‌ن هێلكه‌ى خواردن، 12 ته‌ن گۆشتى مریشك، 6 ته‌ن گۆشتى سوور، 62 باڵنده‌ى زیندوو، له‌گه‌ڵ 1040 ڤیال هۆرمۆن بوون."
