بڵاوبونه‌وه‌ی په‌تای كۆلێرا لە كەركوك راگه‌یه‌ندرا
دكتۆر بورهان عومه‌ر، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك تایبه‌ت به (سبه‌ی) رایگه‌یاند: به‌ر له 10 رۆژ یه‌كه‌م حاڵه‌تی گوماناویمان به‌دیكردوه و ده‌ركه‌وتوه كه هه‌ڵگری په‌تای كۆلێرایهو تائێستاش ژماره‌ی توشبوان به‌په‌تای كۆلێرا 7 كه‌س تۆماركراوه.
وتیشی: رۆژانه 30 – 40 نه‌خۆشی توش بو به سكچونی ئاوی ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان ده‌كرێن، بهلاَم ئێمه مامه‌ڵه‌ی كۆلێرایان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین.
له به‌رامبه‌ریشدا د. سه‌عید عومه‌ر به‌ڕێوبه‌ری ته‌ندروستی كه‌ركوك، له كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌دا كه ئه‌مڕۆ له بینای فه‌رمانگه‌كه‌ی سازیكرد، هه‌مو ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ره‌تكرده‌وه كه باس له حاڵه‌تی توشبون به نه‌خۆشی كۆلێرا ده‌كه‌ن له كه‌ركوك و وتی \"به‌هۆی هاوسنوری كه‌ركوك له‌گه‌ڵ شاره‌كانی سلێمانی و هه‌ولێر، ته‌نها پێنج حاڵه‌تی گوماناویمان هه‌یه كه پشكنینهكانیانمان ناردوه بۆ به‌غدا و چاوه‌ڕوانی وه‌ڵام و ئه‌نجامی پشكنینهكانیانین، ئه‌وه‌ش ته‌نها گومانه و تائێستا هیچ كه‌سێك به‌هۆی ئه‌و نه‌خۆشیه‌وه گیانی له‌ده‌ستنه‌داوه\""."
