سەرۆك بارزانی داوایه‌كی ئێرانی ره‌تكرده‌وه بۆ ناردنی یارمه‌تی بۆ ئه‌سه‌د له‌هه‌رێمه‌وه
رۆژنامه‌كه له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه، رۆژی 25/9 واته رۆژێك پێشئه‌وه‌ی به‌رپرسی دۆسیه‌ی عێراق‌و سوریا له‌كۆماری ئیسلامی ئێران قاسمی سلێمانی سه‌ردانی نێچیرڤان بارزانی بكات، به‌نهێنی‌و به‌جیا له‌قه‌ڵاچوالان له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌تاڵه‌بانی‌و نه‌شیروان مسته‌فا كۆبۆته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه‌ی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه ئه‌م سه‌ردانه‌ی ئه‌و گه‌وره به‌رپرسه‌ی ئێران به‌مه‌به‌ستی راكێشانه‌وه‌ی پارتی‌و به‌ڕه ده‌ركردنه له‌ژێر پێی توركیا له‌هه‌رێمی كوردستاندا.
سه‌رچاوه‌كه نه‌یشاردووه‌ته‌وه كه پێشتر ئێران داوای له‌بارزانی كردووه رێگای پێبدات له‌ڕووی سه‌ربازییه‌وه خاك‌و ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان به‌كاربهێنێت بۆ یارمه‌تیدانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د، به‌ڵام بارزانی ئه‌و داوایه‌ی ره‌تكردۆته‌وه."
