وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی چه‌ند رێنمایه‌کی پێویست بۆ خۆپاراستن له‌ نه‌خۆشی کۆلێرا به‌ڵاو ده‌کاته‌وه‌

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی چه‌ند رێنمایه‌کی پێویست بۆ خۆپاراستن له‌ نه‌خۆشی کۆلێرا به‌ڵاو ده‌کاته‌وه‌
هاووڵاتی خۆشه‌ویست ...
بۆ خۆپاراستن له‌ نه‌خۆشی کۆلێرا ، ده‌سته‌کانت به‌ئاو و سابون جوان بشۆ
پێش ئاماده‌کردنی خواردن ، پێش نان خواردن وه‌ دوای ده‌رچوون له‌ ئاوده‌ست .

هاووڵاتی خۆشه‌ویست ...
بۆ خۆپاراستن له‌ نه‌خۆشی کۆلێرا ، خواردن به‌باشی بکوڵێنه‌
خواردنی هه‌ڵگیراو جوان گه‌رم بکه‌وه‌ پێش خواردنی .

هاووڵاتی خۆشه‌ویست ...
بۆخۆپاراستن له‌ نه‌خۆشی کۆلێرا ، ئاوی پاک ( دواى کوڵاندن و ساردبونه‌وه‌ى) به‌کاربهێنه‌ بۆ خواردنه‌وه‌،
بۆ چێشت لێنان و شۆردنه‌وه‌ی سه‌وزه‌ و میوه‌ .

هاووڵاتی خۆشه‌ویست ...
بۆ خۆپاراستن له‌ نه‌خۆشی کۆلێرا ، ئه‌گه‌ر دڵنیانه‌بوویت له‌ پاکی ئاو
ئه‌وا ئاوه‌که‌ بکوڵێنه‌ بۆ ماوه‌ی (5) خوله‌ک یان کلوری تێبکه‌ بۆ پاککردنه‌وه‌ی

هاووڵاتی خۆشه‌ویست ...
بۆ خۆپاراستن له‌ نه‌خۆشی کۆلێرا ، دوور که‌وه‌ له‌ خواردنی خواردن و خواردنه‌وه‌ی سه‌ردانه‌پۆشراو یان داندراو له‌ سه‌ر شۆسته‌کان .

هاووڵاتی خۆشه‌ویست ...
بۆ خۆپاراستن له‌ نه‌خۆشی کۆلێرا ، له‌ چێشتخانه‌کان سه‌وزه‌ مه‌خۆ
و ماستاوى قوتونه‌کراو مه‌خۆوه‌ ، ئاوی بوتڵ به‌کاربهێنه‌ .

هاووڵاتی خۆشه‌ویست ...
له‌کاتی توشبوونت به‌ سکچوون به‌زووترین کات سه‌ردانی پزیشک بکه‌

هاووڵاتی خۆشه‌ویست ...
بۆ خۆپاراستن له‌ نه‌خۆشی کۆلێرا ، قاڵبی به‌فر به‌کارمه‌هێنه‌ بۆساردکردنه‌وه‌.

هاووڵاتی خۆشه‌ویست ...
بۆ خۆپاراستن له‌ نه‌خۆشی کۆلێرا ، ده‌سته‌کانت جوان به‌ ئاو و سابوون بشۆ ،
ئاوی کوڵاو دواى ساردبوونه‌وه‌ به‌کاربهێنه‌ بۆ خواردنه‌وه‌ و چێشت لێنان ، خواردن به‌ باشی بکولێنه‌ پێش خواردنی

هاووڵاتی خۆشه‌ویست ...
مه‌له‌کردن له‌مه‌له‌وانگه‌ گشتیه‌کان مه‌ترسى تووشبوونى هه‌یه‌ به‌نه‌خۆشى کۆلێرا،
دوورکه‌وه‌ لێى.
Top