لە قامیشلۆ، تەقینەوەیەکى خۆکوژى روویدا
ئێوارەى دوێنآ، کەسێکى نەناسراو، ئوتومبێلێکى بۆمبڕێژکراوى لە نزیک بنکەیەکى سەربازى لە شارى قامیشلۆ تەقاندەوە و بووە هۆى کوژرانى 4 کەس و برینداربوونى ژمارەیەکى دیکە.
سەرۆکى رێکخراوى چاودێرى مافى مرۆڤى سووریا، بە ئاژانسى هەواڵى فرانس پرێسى راگەیاندووە، ئەمە یەکەمین جارە تەقینەوەى خۆکوژى لە شارى قامیشلۆ روودەدات.
