وتاری سه‌رۆك بارزانی له كۆنگره‌ى پارتى داد و گه‌شه‌پێدانى توركیا له ئه‌نقه‌ره
سه‌رۆك بارزانى رایگه‌یاند له‌و كاته‌ى ئاكه‌په ده‌سه‌ڵاتى گرتۆته ده‌ست به هه‌ڵبژاردن، توركیا رۆژ به رۆژ به‌ره‌و پێشترد ه‌چێت و ئه‌مرۆ توركیا سه‌نگێكى دیكه‌ى له ئاستى نێوده‌وڵه‌تى و ناوچه‌یى هه‌یه ، ئێمه هه‌موو ده‌زانین كه ناوچه‌ى ئیمه كێشه‌ى هه‌یه ، بۆ ئێمه جێگه‌ى داخى زۆره كه خوێنى كورد یان تورك یان هه‌ر گه‌لێكى تر ده‌رژێت . ئێمه له‌گه‌ڵ میلله‌تانى خۆمان لێره ده‌ژین و پێویسته ده‌ستى برایه‌تى بۆ یه‌كتر درێژ بكه‌ین و حه‌یفه خوێن بڕژێت . پارتى ئێوه و رێبه‌رێ ئێوه سیاسه‌تى راستیان گرتۆته به‌ر بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئارێشه‌كان. ده‌مه‌وێ لێره سوپاسى ئه‌رۆدغان بكه‌م كه جورئه‌تى خۆى نیشاندا و چووه توركیا و گوتى پێویسته كێشه‌ى برایانى خۆمان كورد چاره‌سه‌ر بكه‌ین و پارساڵ هاته هه‌ولێر وگوتى سه‌رده‌مى نكۆڵی‌كردن له كورد به‌سه‌ر چوو . به‌رامبه‌ر ئه‌مه ده‌بینم هه‌موو كورد پشتیوانى له‌و سیاسته ده‌كه‌ن و پێویسته هه‌موو هێزى كوردى هه‌وڵ بده‌ن خویان له توندوتیژى دوور بخه‌ن . هێزى هه‌ر ده‌وڵه‌تێك یان حزبێك له‌وه دانییه چه‌ند سه‌ربازى هه‌یه ، هێز له‌وه‌دایه چه‌ند كراوه بێت و چه‌ند بتوانێت ئیش بۆ میلله‌تى خۆى بكات ، هێزى ئاك پارتى و ئه‌رۆدغان له‌و كرانه‌وه‌دایه كه له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌به‌كارى هێنا .
سه‌رۆك بارزانى ئاماده‌یشى بۆ هه‌مو هاوكارییه‌ك له پێناو كۆتاییهێنان به خوێنڕشتن ده‌ربڕى و گوتى بۆ كوتاییهێنان به خوێنرشتن و توندتیژى ئاماده‌ین بۆ هاوكارییه‌ك و رێگه‌ى ئاشتى و برایه‌تى و لێكتێگه‌یشتن ته‌نها رێگه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنى هه‌موو كێشه‌كان ، توركیا ده‌وڵه‌تێكى گرنگه له‌سه‌ر ئاستى نێوه‌دوڵه‌تى و له‌سه‌ر ئاستى ناوچه‌یى .
ئێمه پێمان خۆشه په‌یوه‌ندیى توركیا و عێراق په‌یوه‌ندى برایانه بن و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا زرۆ خۆشحاڵین په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و توركیا گه‌یشتۆته ئاستى بڵند و په‌یوه‌ندیى بازرگانى توركیا و عێراق و له سنوورى 12 ملیار دۆلاره و له‌سه‌دا هه‌شتاى له‌گه‌ڵ هه‌رێمه ، ده‌بینین ناوچه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاتست له گۆڕانكاریى خێرادایه و پشتیوانى له گه‌لانه ده‌كه‌ین بۆگه‌یشتن به ئازادى و به گه‌رمى پشتیوانى له خه‌باتى میلله‌تى سوریا ده‌كه‌ین بۆ ئازادى و رزگاربوون ، جێى داخى گرانه كه كوشتنى خه‌ڵكى زۆر له سوریا ده‌بینین و هیوا خوازین ئه‌و خوێنرشتنه بێته وه‌ستان و گه‌لى سوریا بڕیار له چاره‌نووسى خۆى بدات . زۆر ته‌قدیرى ده‌ورى توركیا ده‌كه‌ین كه ده‌رگارى خۆى بۆ خه‌ڵكى لێقه‌وماوى سوریا كرده‌وه و ئه‌مه، ئه‌وه‌مان بیر دێنێته‌وه كه له نه‌وه‌د و یه‌ك ده‌رگاى خۆى بۆ خه‌ڵكى كوردستان كرده‌وه و ئه‌وه جێگاى ته‌قدیره .
ئه‌مرۆ 29 هه‌زار براى سوریا ئاواره‌ى هه‌رێمى كوردستانن و ده‌رگاكانمان كرایه‌وه . له‌كۆتایشدا سه‌رۆك بارزانى هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ كۆنگره‌ى پارتى داد و گه‌شه‌پێدانى توركیا خواست .
