ئاكا نیوز بە وتارێكی بەڕێوەبەرەكەی وەستانی راگەیاند
بەدران حەبیب دەڵێت \""ئاكانیوز دەوەستێ بگرە لە كاتی نووسینی ئەم وشەیلەدا بە تەواوی وەستاوە. ئەمە گرینگترین رستەیە لەم نووسینەی ئێرەی مندا\"".
بەدران حەبیب لەبارەی هەڵسەنگاندنی کار و چالاکییەکانی ئاکانیوز لە ماوەی 4 ساڵی رابردوودا دەڵێت \""ئاكانیوز ئاژانسێكی هەواڵیی تەواو سەربەخۆ بوو. لە ماوەی نێزیكەی چوار ساڵ كاركردندا باییی سەری دەرزییەك بەلای لایەنێكی سیاسیماندا نەشكاندەوە مەگەر بە هەڵە شتێك تێ پەڕیبێ. لە وڵاتێكدا كە سەرتاپێی برێتییە لە ململانەی سیاسیی تەسك، لە وڵاتێكدا كە هەموو شت بە پێوانەی تەسك و تریسكی حزبایەتی دێتە كێشان و پێوان، كارێكی نەكردەنی و دژوارە تۆ بتوانی بێ لایەنانە كار بكەی. بۆ خۆی، ئەمە باشترین بەڵگەی سەركەوتنی ئاكانیوزە\"".
"
