مهحموود عوسمان: ڕاست نییە ئەگەر بگوترێت نوێنەرانی کورد بایەخیان بەمەسەلە نەتەوەییەکان نەداوە
چاودێری سیاسی و ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق\"مەحمود عوسمان\""بەئاژانسی پەیامنێری ڕاگەیاند: \""ڕاست نییە ئەگەر بگوترێت بایەخ ن بە مادەی سەدو چلە نهدراوە، چونکە سێ شت بۆ ئێمە گرنگرن، ئەوانیش بریتین لە ماددەی سەدو چل كە سنوری هەرێمی كوردستان دیاری دەكات. دووەمیش بریتییە لەنەوت و گاز و ئابووری هەرێمە و سێیەمیش پرسی پێشمەرگەیە كەهێزێكە بەرگری لەهەرێمی كوردستان دەكات. بۆیە ڕاست نییە ئەگەر بگوترێت بایەخ بەو سێ مەسەلەیە نەدراوە. ڕەنگە لەهەموویان كەمتەرخەمی هەبوو بێت بەڵام بایەخیان پێ دراوە\"".
سەبارەت بەوەی دەگووترێت ئەولەویەت بە پرسی نەوت دراوە، مەحمود عوسمان، گوتی:\""پرسی نەوت، بابەتێكی هەنووكەییە و دەبێت ئێستا چارەسەر بكرێت چونكە كۆمپانیای نەوت لەهەرێمی كوردستان هەیە، بۆیە زیاتر لەپێشەوەیە\"".
"
