عەلی باپیر دەڵێ ئەمجارە دووەم دەبین
عه‌لی باپیر له دیمانه‌یه‌كی كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی (سپێده )دا ئاماژه‌ی به‌رێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ یه‌كگرتووی ئیسلامی كرد بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی هه‌رێمی كوردستاندا به‌یه‌ك لیستی ئیسلامی بێنه نێو ململانێكانه‌وه .
دووپاتیشی كرده‌وه یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ زۆر له یه‌كتری نزیك بوونه‌ته‌وه و له هه‌ڵبژاردنی داهاتووشدا به‌یه‌كه‌وه ده‌نگی زۆر زیاتر له‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2010 دێنن.
ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌باره‌ی یه‌كگرتنیان له‌گه‌ڵ یه‌كگرتووی ئیسلامی گوتی \"جارێ هه‌نگاوی گرنگ ده‌نێین بۆ ئه‌وه‌ی بیر و بۆچوونمان له یه‌كتری نزیك بێته‌وه و هه‌نگاوی كۆنكرێتی به‌ره‌و یه‌كتری ده‌نێین\"".
له‌باره‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی عێراق و گه‌ڕانه‌وه‌ی تاڵه‌بانیش گوتی \""لایه‌نه عێراقییه‌كان رێز له كه‌سایه‌تی مام جه‌لال ده‌نێن، به‌ڵام له‌بیرمان نه‌چێت به‌م دواییه حكومه‌تی به‌غدا دوو ره‌فتاری نواند كه پێچه‌وانه‌ی رێزگرتن بوو له تاڵه‌بانی، یه‌كێكیان هێنانی بنكه‌ی فرقه‌ی دیجله بۆ كه‌ركووك و دووه‌میان ده‌ركردنی حوكمی له‌سێداره‌دان بۆ تاریق هاشمی جێگری سه‌ركۆمار \""."
