نێچيرڤان بارزانى سه‌ردانى ئێران ده‌كات
سكرتێرى ڕۆژنامه‌وانيى سه‌رۆك وه‌زيران هه‌روه‌ها گوتى سه‌ردانى به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى بۆ تاران له چوارچێوه‌ى په‌ره‌پێدانى په‌يوه‌ندييه دووقۆڵييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى ئيسلاميى ئێراندايه و له ميانى ئه‌و سه‌ردانه‌يدا سه‌رۆك وه‌زيران له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانى كۆمارى ئيسلامى، په‌ره‌پێدانى په‌يوه‌ندييه‌كان و ڕه‌وشى سياسيى ئێستاى عيراق و ناوچه‌كه گفتوگۆ ده‌كات\"".
سكرتێرى ڕۆژنامه‌وانيى سه‌رۆك وه‌زيران ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا كه \""حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و به تايبه‌تيش خودى به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى په‌رۆشى هه‌بوونى په‌يوه‌نديى باش و تۆكمه‌يه له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و كۆمارى ئيسلاميش وه‌ك وڵاتێكى دراوسێ له زۆر لايه‌نه‌وه بايه‌خ و گرنگيه‌كى زۆرى بۆ هه‌رێمى كوردستان هه‌يه و حكوومه‌تى هه‌رێم بايه‌خ به هه‌بوونى په‌يوه‌ندييه‌كى باش له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلاميدا؛ ده‌دات ."
