تاڵەبانی: پارتى فه‌رامۆش نه‌كراوه
جەلال تاڵه‌بانى، سكرتێرى گشتى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان دواى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان مسته‌فا، رێكخه‌رى گشتى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له سلێمانى، له وه‌ڵامى رۆژنامه‌نووساندا رایگه‌یاند قه‌یرانى سیاسى عێراق ئاڵۆز بووه‌و زۆر ده‌ستى ناوه‌كى و ده‌ره‌كى تێكه‌وتووه، به‌ڵام گوتى \"گه‌شبینم به‌وه‌ى كه هه‌موو لایه‌نه‌كان متمانه‌یان به من داوه، كه ناوبژیكه‌ریان بم\"".
مام جه‌لال ره‌تیكرده‌وه له چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و قه‌یرانه‌دا پارتى دیمو‌كراتى كوردستان وه‌لا نرابێت و گوتى \""پێش ئه‌وه‌ى بگه‌ڕێمه‌وه به ته‌له‌فۆن قسه‌م له‌گه‌ڵ كاك مه‌سعود كردووه، وه‌فدى پارتى یه‌كه‌م وه‌فد بووه هاتووه‌ته لاى من، بیروڕامان گۆڕیوه‌ته‌وه‌و بۆچوونمان یه‌ك بووه، پارتى فه‌رامۆش نه‌كراوه، به پێچه‌وانه‌وه پارتى له نێو جه‌رگه‌ى مه‌سه‌له‌كه دایه\"".
"
