گۆڕان: لەپێشا بەپارتیمان گوت كە لەگەڵ مام جەلال كۆدەبینەوە

گۆڕان: لەپێشا بەپارتیمان گوت كە لەگەڵ مام جەلال كۆدەبینەوە
24 ئەیلوول/سێپتێمبەر (گوڵان میدیا)- بۆ یەكەمجار لەدوای شەش ساڵ لە ناكۆكی، جەلال تاڵەبانی، سكرتێری گشتی یەكێتی و نەوشیروان مستەفا، رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان، لە شاری سلێمانی كۆبوونەوە.

جەلال جەوهەر، یەكێك لە سەركردەكانی بزووتنەوەی گۆڕان كە لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆدا بەشداری كرد، بە رووداوی گوتوە \"سەردانەكەی ئێمە بۆ لای مام جەلال، سیاسی و كۆمەڵایەتییە، بڕیارە لەو سەردانەدا هەمان ئەو بابەتانەی پێشتر لەگەڵ كاك مەسعود و كاك نێچیرڤان بارزانی وەكو پارتی، باسمان كردوون، لەگەڵ مام جەلالیشدا باسیان بكەین، لەوانەش شەش پاكێجەكەی ئۆپۆزیسیۆن\"". هەروەها ئاشكرایكرد كە پێشتر پارتییان لەو سەردانە ئاگادار كردووەتەوە: \""پەیوەندیمان بە كاك فازڵ میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی كردو، پێمانگوتوون ئێمە سەردانی یەكێتی دەكەین و لەگەڵ مام جەلال دادەنیشین، بۆیە ئەو سەردانە لەسەر حیسابی پارتی نییە و ویستمان ئاگادار بن\"". سەبارەت بە وەڵامی فازڵ میرانیش، جەلال جەوهەر رایگەیاند \""كاك فازڵ گوتی: ئێمە هیچ گومانێكمان نییە لە پەیوەندی نێوان یەكێتی و گۆڕان\""."
Top