گۆڕان، یەكێتی بە نزیكترین لایەن دەزانێ
محەمەد تۆفیق رەحیم بەرپرسی پێوەندییەكانى دەرەوەى بزووتنەوەى گۆڕان گوتى، چەندان خاڵی هاوبەش لە نێوان گۆڕان و یەكێتی هەیە و پێویستی بە گفتوگۆكردنە تا لەسەریان هاوڕا بین.
تۆفیق باسی لەو خاڵە هاوبەشانە نەكرد، بەڵام گوتى، كۆبوونەوەكەى ئەمڕۆی نەوشێروان مستەفا رێكخەری گشتیی بزووتنەوەى گۆڕان و جەلال تاڵەبانى سكرتێری گشتیی یەكێتی بۆ بیڕوڕا ئاڵوگۆڕكردنە لەبارەى تەنگژەى سیاسیی وڵات و پرسە هەڵپەسێردراوەكانى هەرێم، ناوەندی میدیاى هەواڵی عێراقی نیوچە حكوومەتى گواستییەوە.
