نێچيرڤان بارزانى: ڕێگه‌ى هه‌رێمى كوردستان بۆ كۆرييه‌كان كراوه‌يه
له ديدارێكدا كونسلى گشتيى كۆرياى باشوور، خۆشحاڵيى خۆى به ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌ك كونسلى گشتيى وڵاته‌كه‌ى له هه‌رێمى كوردستان و ئه‌و پێشكه‌وتن و په‌ره‌سه‌ندنانه‌ى هه‌رێمى كوردستان به خۆيه‌وه‌ى بينيوه، نيشان دا. ئاماژه‌ى به لێهاتوويى سه‌ركرايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان دا به تايبه‌تيش له بوارى دابينكردنى سه‌قامگيرى و ئارامى و ئه‌و به‌رنامه فراوانه‌ى په‌ره‌پێدان كه له هه‌رێمى كوردستان پياده كراوه. هه‌روه‌ها خۆشحاڵى ده‌ربڕى به‌وه‌ى كه ئه‌وانيش چ وه‌ك حكوومه‌تى كۆرياى باشوور و چ وه‌ك كۆمپانيا كۆرييه‌كان به‌شێك بن له‌و پێشكه‌وتن و ئاواده‌وانى و په‌ره‌سه‌ندنه‌ى هه‌رێمى كوردستان.
كونسلى گشتيى كۆرياى باشوور هيواى خواست كه بتوانێت بره‌و به په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و كۆرياى باشوور بدات. ئاماژه‌ى به په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و كۆرياى باشوور دا كه له دواى ئازادبوونى ئيراقه‌وه به هاتنى تيمى زه‌يتوون و ئاژانسى كۆيكا بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌ستى پێ كرد و ستايشى ڕۆڵى نێچيرڤان بارزانى له بره‌ودان و پێشخستنى ئه‌و په‌يوه‌ندييانه كرد.
كونسلى گشتيى كۆرياى باشوور له هه‌رێمى كوردستان ئاشكراى كرد كه له به‌رنامه‌ى كونسلخانه‌ى وڵاته‌كه‌يدايه په‌يوه‌ندييه‌كانيان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان فراونتر و هه‌مه‌لايه‌نتر بكه‌ن و بۆ ئه‌مه‌ش به تايبه‌تى هانى كۆمپانيا و بزنسمانه‌كانى وڵاته‌كه‌يان ده‌ده‌ن كه ڕوو بكه‌نه هه‌رێمى كوردستان و به‌شدارى له پرۆسه‌ى گه‌شه‌پێدانى هه‌رێمى كوردستاندا بكه‌ن. هه‌روه‌ها به‌رنامه‌يان هه‌يه بۆ ئه‌وه‌ى له ڕووى كولتوورى و هونه‌رى و سه‌ردانى هاووڵاتيانيشه‌وه، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و كۆرياى باشوور به‌ره‌و پێشتر ببه‌ن.
لاى خۆيه‌وه سه‌رۆك وه‌زيران پيرۆزبايى ده‌ستبه‌كاربوونى كونسلى نوێى كۆرياى باشوورى له هه‌رێمى كوردستان كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست. ئاماده‌يى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانيشى بۆ هاوكارى له سه‌ركه‌وتنى له كاره‌كانيدا و بۆ هه‌ر پشتگيرى و ئاسانكارييه‌ك بۆ كۆمپانياكانى كۆرياى باشوور ده‌ربڕى بۆ ئه‌وه‌ى ده‌رفه‌تى كاريان له هه‌رێمى كوردستان بۆ بڕه‌خسێت و ڕايگه‌ياند \"ڕێگا له‌به‌رده‌م كۆمپانياكانى كۆرياى باشوور كراوه‌يه بۆ ئه‌وه‌ى له پرۆسه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌سه‌ندنى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵمان بن\"".
سه‌رۆك وه‌زيران هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به ڕۆڵى تيمى سه‌ربازيى كۆرياى باشوور دا كه توانيان له ماوه‌يه‌كى كه‌مدا په‌يوه‌ندييه‌كى باش له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت و خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستاندا ببه‌ستن و خزمه‌تگوزاريى باش پێشكه‌ش بكه‌ن. هه‌روه‌ها تيشكى خسته ئه‌و پرۆژانه‌ى كۆمپانيا كۆرييه‌كان له هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجاميان داوه و ده‌يده‌ن كه جاران تيمى سه‌ربازيى زه‌يتوون و ئاژانسى كۆيكا بوون، ئێستاش كۆمپانياى نه‌وتى نيشتمانيى كۆرى و كۆمپانياى پۆسكۆ كه له بوارى وزه و نه‌وت و كاره‌بادا كار ده‌كه‌ن."
