تاڵەبانی و نەوشیروان مستەفا كۆدەبنەوە
ئازاد جندیانی، گۆتیاری مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئەمڕۆ یەكشەم لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رای گەیاند \"بڕیار وایە سبەینێ نەوشیروان مستەفا، رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان و وەفدێكی هاوڕێی سەردانی سەرۆك تاڵەبانی بكەن\"".
جندیانی لەبارەی چۆنیەتی سەردانەكەشەوە ئاشكرای كرد \""بڕیار وایە لە نێوان هەردوولادا كۆبوونەوەیەكی سیاسیی هاوبەش ئەنجام بدرێت\""، هەروەها ئەوەشی روون كردەوە كە \""ژمارەیەك لە هەڤاڵانی مەكتەبی سیاسی یەكێتیش لە كۆبوونەوەكەدا بەشدار دەبن\"".
گۆتیاری مەكتەبی سیاسیی یەكێتی زیاتر گوتی \""دوای كۆبوونەوەكە هەموو زانیارییەكی پێویست بۆ رای گشتی بڵاو دەكەینەوە\"".
"
