22 ئەیلوول/سێپتێمبەر (گوڵان میدیا)- به ئاماده‌بوونى كرمانج عزه‌ت قائیمقامى قه‌زاى سۆران و نه‌قیبى شوێنه‌وارناسانى كوردستان و به‌رێوه‌به‌ری شارۆچكه‌ى سیده‌كان و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانى حكومى ناوچه‌كه له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا دۆزینه‌وه‌ى چه‌ند پارچه شوێنه‌وارێك له لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رى بنكه‌ى شوێنه‌واری سۆران راگه‌یه‌نرا. به پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان ئه‌و پارچه شوێنه‌وارانه مێژووه‌كه‌یان بۆ زیاتر له (2700) ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌رێته‌وه كه له لایه‌ن چه‌ند هاووڵاتییه‌كه‌وه له ده‌ڤه‌ری برادۆستى سنووری شارۆچكه‌ى سیده‌كان دۆزراونه‌ته‌وه. هه‌ر له میانه‌ى ئه‌م كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌دا داواكرا بنكه‌كه‌یان بكرێته به‌رێوه‌به‌رایه‌تى بۆ ئه‌وه‌ى سنووری چالاكییه‌كانیان به مه‌به‌ستى زیاتر گرنگیدان به ئاسه‌واره مێژووییه‌كانى ده‌ڤه‌ره‌كه فراوانتر بكرێت و هه‌وڵیش بۆ كردنه‌وه‌ى مۆزه‌خانه‌یه‌كى تایبه‌ت بدریت.