سبەی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی بهرێكهوتنامهی ستراتیجیدا ده‌چنه‌وه
سبەی یه‌كشه‌ممه هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی كۆده‌بنه‌وه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێ جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری گشتی یه‌كێتی سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌كه بكات. چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، جگه له پرسی هه‌وڵه‌كانی چاره‌سه‌ری ته‌نگژه‌ی سیاسی عێراق، تاڵه‌بانی باسی پێداچوونه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی رێكه‌وتنامه‌ی ستراتیجی له‌گه‌ڵ پارتی بخاته‌ڕوو، به‌تایبه‌تی كه دوێنێ ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌ی به‌ڕه‌سمی داوای ئه‌مه‌یان كردووه .
-باس‌نیوز
