ئەمڕۆ پەرلەمان وەزیری شارەوانی باگێشت دەكات
تاریق جه‌وهه‌ر راوێژكاری راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یاند دانیشتنی میوانداری كردنی وه‌زیری شاره‌وانی سه‌عات 4 ده‌ست پێ ده‌كات و تاوه‌كو پرسیاره‌كاان به ته‌واوی وه‌ڵام ده‌درێنه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێـت.
راوێژكاری راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ئاماده نه‌بوو ئه‌وه بخاته روو كه جه‌ند پرسیار ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كراوه بۆ ئه‌وه‌ی له وه‌زیری ناوبراو بكرێـت، گوتیشی \"له كاتی دانیشتنه‌كه ئه‌وه به دیار ده‌كه‌وێـت كه چه‌ند پرسیاری لێ ده‌كرێت\""
تاریق جه‌وهه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا هه‌موو كوتله و فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان به ئۆپۆزسیۆنیشه‌وه ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه ده‌بن.
شایانی باسه له لێدوانی پێشووتریان بۆ باس سه‌رۆك و په‌رله‌مانتارانی ئۆپۆزسیۆن ره‌خنه‌یان له شێوازی میوانداری كردنی وه‌زیره‌كان گرت و به رێكلام كردنیان زانی بۆ كاروچالاكیه‌كانی حكومه‌ت.
-باس‌نیوز"
