نێچیرڤان بارزانی و شاندێكی یاوەری بۆ بەخێرهاتنەوەی مام جەلال چوونە سلێمانی

نێچیرڤان بارزانی و شاندێكی یاوەری بۆ بەخێرهاتنەوەی مام جەلال چوونە سلێمانی
18 ئەیلوول/سێپتێمبەر (گوڵان میدیا)- ئه‌مڕۆ شاندێکی مه‌کته‌بی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان به‌ سه‌رۆکایه‌تی نێچیرڤان بارزانی به‌ مه‌به‌ستی به‌خێرهێنانه‌وه‌ی مام جه‌لال، سه‌رۆک کۆماری عێراق و سکرتێری یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستان، گه‌یشته‌ شاری سلێمانی له‌ لایه‌نی شاندی مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کیه‌تیی نیشتمانیه‌وه‌ پێشوازییان لێکرا.

شاندی مه‌کته‌بی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان به‌ سه‌رۆکایه‌تیی نێچیرڤان بارزانی و به‌شدارییی فازڵ میرانی، مه‌سرور بارزانی، عێزه‌دین به‌رواری، زه‌عیم عه‌لی، محه‌ممه‌د مه‌حموود و ئازاد به‌رواری له‌ گه‌ڵ مام جه‌لال و ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کیه‌تیی نیشتمانی کۆبوونه‌وه‌ و وێڕانی به‌خێر هێنانه‌وه‌ی مام جه‌لال سه‌باره‌ت به‌ باشتر بوونی بواری ته‌ندروستیی سه‌رۆک کۆماری عێراقی فیدڕاڵ خۆشحاڵیی خۆیان ده‌ربڕی.

مام جه‌لال، سوپاسی شاندی پارتی دیموکراتی کوردستانی کرد و خۆشحاڵیی خۆی به‌م دیداره‌ ده‌ربڕی.
Top