له ژێرچاودێری وه‌زاره‌تی ئاوه‌دان كردنه‌وه‌و وه‌زاره‌تی كاره‌با پێنجه‌مین پێشانگای نێوده‌وله‌تی بۆ كه‌رسته‌و كه‌ل و په‌لی بیناسازی و ووزه و پاراستنی ژینگه كرایه‌وه
له ووته‌یه‌كدا بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن وه‌زیری ئاوه‌دان كردنه‌وه‌و نیشته‌جێ كردن ئه‌وه‌ی خسته‌روو كه 320 كۆمپانیای بیانی له 21 وولاتی دونیا به‌شداریان له‌م پێشانگایه كردووه و 180ش كۆمپانیای ناوخۆییش به‌شدارن كه ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تیكی گرنگ ده‌بێت بۆ ئاشنابوون به نوێترین ته‌كنه‌لۆژیای كه‌رسته‌و كه‌ل وپه‌لی بیناسازی كه له ئێستادا له دونیای پێشكه‌وتوودا له بواری بیناسازی دا بهكادههێندرێت وه هه‌ولێكیش ده‌بێت بۆ دروستكردنی په‌یوه‌ندی بازرگانی و ئابووری له نێوان كۆمپانیا ناوخۆییه‌كان و بیانیه‌كان.
دواتریش وه‌زیری كاره‌با ئه‌مه‌ی خسته‌روو كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو هه‌ول و توانایه‌كی ده‌خاته گه‌ر بۆ دابین كردنی كاره‌با بۆ هاوولاتیانی به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام بۆیه كۆمپانیاكانی بواری دابین كردنی ووزه هه‌لێكی له‌بار و گونجاویان له‌به‌ر ده‌ستدایه بۆ كاركردن له‌م بواره‌دا كه له ئیستادا ژماره‌یه‌ك كۆمپانیای بیانی له هه‌رێمی كوردستان كاری دابین كردنی ووزه‌ی كاره‌با ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
له‌ته‌وه‌رێكی تری ووتهكانیاندا هه‌ریه‌كه له وه‌زیری ئاوه‌دان كردنه‌وه‌و نیشته‌جێ كردن و وه‌زیری كاره‌با تیشكیان خسته‌سه‌ر ره‌وشی ئارامی و سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان وه كرانه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌رووی وولاتاندا هۆكارێكی گرنگه بۆ بوونی ئه‌م جۆره پێشانگایانه له هه‌رێمی كوردستان وه هه‌ماهه‌نگی و پاڵپشتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شێكی تری ئه‌م سه‌ركه‌ووتنه ده‌بێت وه هیوایان خواست كه كردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره پێشانگایانه ده‌روازه‌یه‌ك بێت بۆ ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی ئه‌نجامدانی پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان و كاری سه‌مایه‌گوزاری له هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن كۆمپانیا بیانیه‌كان .
