ئه‌ردۆغان: په‌كه‌كه چه‌ك دابنێت كرده‌وه سه‌ربازییه‌كان ده‌وه‌ستێنین
ئه‌ردۆغان له وته‌یه‌كدا به‌بۆنه‌ی كردنه‌وه‌ی ده‌وامی خوێندنگاكان له ویلایه‌ت\""دینزلی\"" له خۆرئاوای توركیا وتی له‌ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی مانگی شوباتی رابردوو تا ئاب ژماره‌ی كوژراوانی په‌كه‌كه 373 كه‌س بوونه.
هه‌روه‌ها وتی ئاماده‌ن ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سوپا بوه‌ستێنن و ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه چه‌ك دابنێت ئه‌وه‌ش هه‌نگاوێكی ده‌وڵه‌ته بۆ دانانی چه‌ك له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه.
ماوه‌ی چه‌ند مانگێگه پێكدادانه‌كانی نێوان په‌كه‌كه‌و سوپای توركیا چووه‌ته قۆناغێكی نوێوه‌و به‌وته‌ی به‌رپرسانی په‌كه‌كه كۆنترۆڵی به‌شێكی زۆر له شهمزنیان له ژێر ده‌ستی گه‌ریلادایه، توركیاش ئه‌وه ره‌تده‌كاته‌وه.
-NRT"
