ئۆغلۆ خۆی فێری زمانی كوردی ده‌كات
ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له دیمانه‌یه‌كی رۆژنامه‌ی (حوریه‌ت)دا ده‌ڵێ \"ئه‌گه‌ر كاتم هه‌بێت ئه‌وا بایه‌خ به زمانی كوردی ده‌ده‌م بۆ ئه‌وه‌ی فێری كوردی ببم، چونكه ئێمه په‌یوه‌ندییه‌كی باشمان له‌گه‌ڵ كورد هه‌یه و كوردیش هه‌یه له توركیا، ئه‌وه‌ش سوودی بۆ گه‌لی ئێمه هه‌یه چونكه ئێمه وه‌ك ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب و فارس هه‌یه، ئه‌وا پێویسته په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ كورد و زمانی كوردیش هه‌بێت\"".
ئۆغلۆ له به‌شێكی تری دیداره‌كه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه په‌كه‌كه خۆی رێگر بووه له‌وه‌ی په‌یوه‌ندی كورد و تورك به‌شێوه‌یه‌كی باش بچێته پێشه‌وه ئه‌مه‌ش هه‌مووی له تاوانی په‌كه‌كه بووه كه بهرداهوام هێرشی توندی كردۆته سه‌ر خاكی توركیا.
-باس‌نیوز
"
