هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید ره‌نگ ده‌كرێ
به‌دروشمی (ره‌نگ ده‌كه‌ین، تاژیانمان رِهنگینتر بیت) به‌مه‌به‌ستی زیاتر جوانكردنی شه‌قام و شوینهگشتی یه‌كانی شاری هه‌له‌بجه به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكایه‌تی شارەوانی هه‌ڵه‌بجه گروپیك له كچانی شیوه‌كاری شاره‌كه به هاوكاری چه‌ند رێكخراویكی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی پرۆژه‌ی ره‌نگ كردنی شاریان ئه‌نجامدا.
رِێزه محه‌مه‌د ئه‌ندامی گروپی كچانی شێوه‌كاری هه‌ڵه‌بجه له لێدوانێكیدا وتی: مه‌به‌ستی سه‌ره‌كیمان له‌جێبه‌جێكردنی ئه‌م پرۆژه‌یه زیاتر جوانكردنی شاره‌كه‌یه ، ساڵانه لهناوهرِاستی مانگ نۆ ده‌ست پێده‌كرێت و پێنج رۆژیش ده‌خایه‌نێت.
