سلێمانی.. ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی پێداویستی خوێندن به‌سه‌ر 300 قوتابی كه‌مده‌رامه‌ت دابه‌ش ده‌كات
ده‌زگاى خێرخوازیى بارزانى له درێژه‌ی كار‌و چالاكییه‌كانى خۆیدا له‌بوارى په‌روه‌رده له‌شارى سلێمانى له هۆڵى ئه‌كوا پارك به ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌كى به‌رچاو له قوتابى و كه‌سوكاریان، پرۆسه‌ی دابه‌شكردنى پێداویستى خوێندن به‌سه‌ر زیاتر له 300 منداڵى كه‌مده‌رامه‌ت و هه‌ژارى ناوشارى سلێمانى كه پێداویستییه‌كانیش بریتیبون له (جانتا و ده‌فته‌ر و پێنوس و هه‌موو پێداویستییه‌كانى بوارى په‌روه‌رده) به‌رِێوه‌چوو.
مو‌سا ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌خه‌باتب راگه‌یاند: ئه‌م هه‌ڵمه‌ته له‌چوارچێوه‌ی كاره خێرخوازییه‌كاندایه كه بۆ قوتابیانی هه‌ژارو كه‌مده‌رامه‌تی ناوچه جیاجیاكانی كوردستان ده‌ستمان پێكردووه‌و هه‌وڵمانداوه ژماره‌یه‌كی زۆر قوتابی نه‌دار سوودمه‌ندبن و پێداویستیه‌كانی خوێندنیان به‌سه‌ردا دابه‌ش بكرێت، وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌یی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی، به‌رده‌وام ده‌بین له دابینكردن و پێشكه‌شكردنی یارمه‌تییه جۆراوجۆره‌كان و پێداویستیه‌كانی خوێندن بۆ ساڵی نوێ.
