مام جەلال سبەی لە كوردستانە
عه‌بدوڵای حاجی سه‌عید یاریده‌ده‌ری مام جه‌لال بۆ كاروباری بازرگانی تایبه‌ت به خه‌ندانی راگه‌یاندوە: سبه‌ینێ سه‌رۆك تاڵه‌بانی ده‌گه‌ڕێته‌وه هه‌رێمی كوردستان.
عه‌بدوڵای حاجی سه‌عید وتیشی: \"ته‌ندروستی سه‌رۆك تاڵه‌بانی زۆر باشه\""، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی، سه‌رۆك تاڵه‌بانی كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كاندا ده‌ست پێده‌كات بۆ كۆتاییهێنان به بارودۆخی ئاڵۆزی عیراق و رێكخستنه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان.
رۆژی پێنجشه‌ممه سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌میانی پێشوازیكردنی له به‌هجه‌ت باسولی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی كۆسۆڤۆ و ئاڤنی دیرڤیشی راوێژكار له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆسۆڤۆ، رایگه‌یاند: باری ته‌ندروستی باشه و له‌ئاینده‌یه‌كی زۆر نزیكدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ وڵات.
"
