گۆڕان و یەکگرتوو بەشداری کۆبوونەوەی نوێنەرانی کورد لە بەغدا نەبوون
حەسەن جیهاد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر فراکسیۆنی هاوپەیمانی کوردستانی بە (رووداو)ی راگەیاند \"کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەی نوێنەرانی کورد لە بەغدا کۆتایی پێهات و نوێنەرانی کورد لەسەر ئەوە رێککەوتن کە ئەو بابەتە پێویستی به دانیشتن و لێکۆڵینەوەی زیاتر هەیە و هەموو دام و دەزگاکانی تایبەت به کەرتی ئابووری لێکۆڵینەوەیەکی باشی لەسەر بکەن\"".
حەسەن جیهاد گوتیشی \""هەر بۆیە بڕیارماندا هەفتەی داهاتووش ئەو کۆبوونەوانە بەردەوام بێت تا لەژێر رۆشنایی لێکۆڵینەوە و بڕیارەکانی لایەنە تایبەتەکانی کوردستان بڕیارێکی گونجاو لەسەر پڕۆژە یاسای ژێرخانی ئابووری بدەین\"".
ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر فراکسیۆنی هاوپەیمانی کوردستانی راشیگەیاند \""کۆبوونەوەکە لە نێوان فراکسیۆنی هاوپەیمانی کوردستانی و کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان بەڕێوە چوو و نوێنەرانی بزووتنەوەی گۆڕان و یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بەشداریان تێدا نەکرد\"".
دانیشتنی ئەمڕۆی نوێنەرانی کورد لە بەغدا بە مەبەستی یەکخستنی هەڵوێستی نوێنەرانی کورد بۆ پەسەندکردن یان خود رەتکردنەوەی پڕۆژە یاسای ژێرخانی ئابووری نوری مالیکی بوو کە بڕیارە 17/9/2012 بخرێتە دەنگدانەوە."
