سه‌رۆكی هه‌رێم سه‌ردانی توركیا ده‌كات
ڕۆژنامەى حورییەتى توركى لە هەواڵێكدا بڵاوى كردەوە، پارتى داد و گەشەپێدان بۆ بەشداربوونى كۆنگرەى پارتەكەى كە لە 30ى ئەم مانگە بەڕێوە دەچێ، داوەتنامەى ئاراستەى ژمارەیەكى زۆر لە سەرۆكى وڵاتانى جیهان كردووە و لە وچوارچێوەیەدا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعوود بارزانی ئامادەى كۆنگرەكە دەبێ.
هه‌ر به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه مەسعوود بارزانى لە وەڵامدا بە پارتى داد و گەشەپێدانى ڕاگەیاند كە ئامادەیە بەشدارى كۆنگرەكە بكات.
بۆ بەشداربوونى كۆنگرەكە داوەتنامە ئاراستەى باراك ئۆباما سەرۆكى ئەمەریكا، ئەنجێلا مێركڵ سەرۆكى ئەڵمانیا و سەرۆكى فڕەنسا و وڵاتانى یەكەتی ئەوروپا و ، ڤیلادمیر پۆتین سەرۆكى ڕوسیا و سەرۆكە تازەكانى وڵاتە عەرەبییەكان كە دواى بەهارى عەرەبى بوونە بە دەسەڵات و پارتى كۆمنیستى چین كراوە.
