به سه‌رپه‌رشتى سه‌رۆك بارزانى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تیی (پ.د.ك) كۆبوونه‌وه‌ى فراوانى ئه‌نجام دا و راگه‌ینداوێكی بڵاوكرده‌وه
ئه‌مرۆ شه‌مه رێكه‌وتى 15/9/2012 به سه‌رپه‌رشتى سه‌رۆك بارزانى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتیمان كۆبونه‌وه‌ى فراوانى ئه‌نجام دا، كۆمه‌لێك بابه‌ت و ته‌وه‌رى گرنگ تاوتوێ كران له نێویان دا بابه‌تى په‌یوه‌ندیه‌كانى هه‌رێم و حكومه‌تى فیدرالى عێراق و پرۆسه‌ى سیاسى به شێوه‌یه‌كى گشتى گفتوگۆیان له سه‌ر كرا‌و جه‌خت له سه‌ر جێبه‌جێكردنى ده‌ستور و رێكه‌وتنه‌كان به گشتى و رێكه‌وتننامه‌ى هه‌ولێر كرایه‌وه، هه‌روه‌ها باسى رۆلى حكومه‌تى هه‌رێم سه‌باره‌ت به رێككه‌وتنه‌كه‌ى له بوارى نه‌وت و كێشه‌ى كۆمپانیاكان كرا‌و رێككه‌وتنه‌كه به باشى هه‌لسه‌نگێندرا.
له ته‌وه‌ره‌یه‌كى دیكه باسى په‌یوه‌ندیى پارتیمان له‌گه‌ل حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانى كوردستان و عێراق كرا و جه‌خت له هاوكارى و هاوپه‌یمانیه‌تى وپاراستنى یه‌كریزى ناومالى كوردستانى كرایه‌وه، هه‌ر له‌و روانگه‌شه‌وه پارتى هه‌میشه ده‌ستى دۆستایه‌تى بۆ هه‌موو لایه‌ك درێژ كردووه و به‌رده‌وام ده‌بێت له پێكه‌وه كار كردن و راوێژكردن بۆ چاره‌سه‌ر كردنى كێشه و گیر‌و گرفته‌كانى ناوخۆیى و ده‌ره‌كى، دوستایه‌تى و ته‌بایى له‌گه‌ل ته‌واوى حزب و لایه‌نه‌كان به كارێكى گرنگ زانراوه و به‌رده‌وام ده‌بین له سه‌ر ئه‌م ڕه‌وته دروسته‌ى پیكه‌وه ژیانى سیاسى و نه‌ته‌وه‌یى و ئایینى.
سه‌باره‌ت به هاوپه‌یمانیه‌تى پارتیمان له‌گه‌ل یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان گفتوگۆى تێر و ته‌سه‌ل كرا‌و، ته‌ئكید له به‌رده‌وامى هاوپه‌یمانیه‌تى كرایه‌وه، پاراستنى ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌تیه تا قۆناغێكى نوێ و تا هه‌ل و مه‌رجى كوردستان پێویستى پێى هه‌بێت به گرنگ زانرا، ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانیه‌تیه‌كه پێویستى به پێداچونه‌وه و خوێندنه‌وه‌یه‌كى نوێ بكات كه پتر بگونجێندرێ له‌گه‌ل بارودۆخى ئه‌مرۆى كوردستان و ناوچه‌كه و هه‌ماهه‌نگى هه‌بێت له‌گه‌ل گۆرانكارى و پێشهاته‌كاندا به راوێژ و ئالوگۆرى بیر و را له رێگاى ئه‌و میكانیزمه‌ى بریارى له سه‌ر دراوه ئه‌نجام ده‌درێت.
كۆبونه‌وه زۆر به توندى ئیدانه‌ى ئه‌و بێ رێزیه‌ى كرد كه به‌رامبه‌ر به پێغه‌مبه‌رى ئیسلام(د.خ) كراوه له‌و فیلمه سینه‌ماییه‌دا هه‌ر وه‌كو ئیدانه‌ى توند‌و تیژیه‌كان ده‌كات، حه‌ق نیه كه‌س به ناوى ئازادى بێ رێزى به‌رامبه‌ر پیرۆزى و به‌ها به نرخه‌كانى ئایینى ئیسلام بكات.
له كۆتایى دا كۆبونه‌وه سوپاسى كادیر و ئه‌ندام و جه‌ماوه‌رى پارتیمانى كرد كه زۆر به حه‌ماس و دلسۆزیه‌وه به‌شداریان له به‌رز راگرتنى هه‌ر دوو بیره‌وه‌رى شانزه‌ى ئاب و یانزه‌ى ئه‌یلول كرد، ئه‌م جۆش و خرۆشه ته‌كانێكى باشه بۆ به‌ره‌و پێش چوون و سوور بوون له‌سه‌ر مافه ره‌واكانى نه‌ته‌وه‌یى و نیشتمانى و ئاماژه‌یه‌كى دیارى رێزگرتنى خه‌لكى كوردستانه له خه‌بات و تێكۆشان و قوربانى دان.
ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى
پارتى دێموكراتى كوردستان
15/9/2012
